له میدیا عه‌ره‌بی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوایش ڕۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به ناوی (حه‌یده‌ر نعێمی)، هه‌واڵی هاوسه‌رگیریی كازم ساهیر له‌گه‌ڵ كچێكی توونسی به ناوی (سارا)ـیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی زانیاریی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، كازم و سارا، له ئه‌مریكا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییان گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا دیار نییه كه‌ی و له كوێ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ساز ده‌كه‌ن، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیریشیان، قسه‌وباسی جیاواز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌كرا.
شایانی باسهكازم ساهیر له ساڵی 1976 هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام ساڵانێكه له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیا بووه‌ته‌وه، خاوه‌نی حه‌وت برا و دوو خوشكه تا ئێستا خودی گۆرانی بێژ كازم ساهیر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر هاوسهرگیردووهمی ساهیر هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، نه پشتراستیان كردۆته‌وه نه رهتیشان كردۆته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.