ئه‌مرۆ یەکشەممە 6ی ئه‌یلوول، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ و ئەمەریکا داوای لە مۆسکۆ و کیێڤ کرد سازشی سیاسیی بنوێنن به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەو ململانێیەی کە چوار ساڵه له نێوانیاندا دریژه‌ی هه‌یه.
ویتكۆڤ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یەکەمین گوتووێژەکانی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کیێڤ گوتی، "پێویستە هەردوولا سازش بکەن و ناکۆکیەکانیان بەرتەسک بکەنەوە."
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان هاوكار ده‌بن و توخمە پێویستەکانیان هەیە بۆ بەدیهێنانی ئه‌و ئامانجه مرۆییه گرنگه كه وه‌ستانی جه‌نگه له نێوانیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوە لەڕادەبەدەر قورسە، بەڵام ئێمە ئیرادە و پابەندبوونمان هەیە، هیوادارین هەموو ئەمانە ببێتە هۆی چارەسەرێکی دیپلۆماسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا. "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.