وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان له نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگهیاندووه، نیوەی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 29,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە بۆ مانگی حەوت.
وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی حەوت لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکیدا كه زۆرینەی هاووڵاتییان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 33 ڕۆژە.
وهزارهتی كارهبا ڕاشیگهیاندووه: لەم خوولەدا کێشەی پسوولەی سفر بۆ ئەو هاوبەشانەی كه کێشەییەیان هەبوو چارەسەرکراوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی پسوولەکردن بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا.
وهزارهتی كارهبا ئهوهشی خستووهتهڕوو، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی حەوتدا كه بهم شێوهیهیه...
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کوردستان: 29,000
هەولێر: 31,000
سلێمانی: 27,000
دهۆک: 29,000
هەڵەبجە: 26,000
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان: 406
هەولێر: 425
سلێمانی: 387
دهۆک: 408
هەڵەبجە: 363
پێشووتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنێکی ناوازەی یەکجارەیی بەڕێژەی تاوەکو 50٪ لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەستەبەرکرد وەک پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ هاوبەشان تاوەکو بتوانن بەیەکجاری قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەنەوە.
ئەم داشکاندنە لە ڕێکەوتی 10ی مانگی 9ی ساڵی 2026 کۆتایی دێت.
وهزارهتی كارهبا ئاشكراشی كردووه: تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. بڕیاریش وایه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.