Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتە بەغدا

خەلوسی ئاكار، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
کوردستان TV
100%


خەلوسی ئاكار، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بەسەردانێك لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە بەغدای پایتەخت.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، خەلوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتووەتە بەغدا.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، خەلوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتووەتە بەغدا و لە بارەگای وەزارەتی بەرگری لەلایەن لێپرسراوە سەربازییە باڵاکانی عێراقەوە پێشوازی کراوە، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرابکات.

ڕۆژی 23ی ئەیلولی 2017 خەلوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، لە ئەنکەرە پێشوازی کرد لە عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.