Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:57

ئه‌مریکا به‌ 180 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی سێ ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمانی کرده‌وه‌

پۆلیسی نیویۆرك به‌ زۆر له‌چكی به‌ سێ ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمان داكه‌ندبوو
ئه‌مریكا به‌ 180 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی سێ ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمانی كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی نیویۆرك به‌ زۆر له‌چكی به‌ سێ ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمان داكه‌ندبوو، دادگای فیدراڵی برۆكلین به‌ 180 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و سێ ئافره‌ته‌ باڵاپۆشه‌ موسڵمانه‌ی كرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تۆڕی فۆكس نیوسی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌، دادگای فیدراڵی برۆكلین له‌ شاری نیویۆرك، بڕیاریدا بڕی 60 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئافره‌تێك بداته‌ ئه‌و سێ ئافره‌ته‌ی له‌دادگا سكاڵایان له‌ دژی پۆلیس تۆماركردبوو .

له‌ ساڵانی 2012 و 2015 و2016 پۆلیسی نیویۆرك له‌ كاتی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سێ ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمان به‌ زۆر له‌ چه‌كی به‌و ئافره‌تانه‌ داكه‌نبوو، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ببینێ، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر پۆلیس تۆماركردو دادگاش بریاریدا قه‌ره‌بووی ئه‌و ئافره‌تانه‌ بكاته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.