Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:51

ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ: ژیانی خه‌ڵکی سیڤیلی عه‌فرین له‌ مه‌ترسیدایه‌

كوێرانه‌ تۆپـبارانی عه‌فرین ده‌كه‌ن
كوێرانه‌ تۆپـبارانی عه‌فرین ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ رایده‌گه‌ێنێ، هێرشی سه‌ر عه‌فرین ژیانی خه‌ڵكی سیڤیلی خستووه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و وڵاتانی دیكه‌ ده‌كات فشاربخه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕ تاوه‌كو چیتر خه‌ڵكی سیڤیل نه‌بنه‌ قوربانی.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕاپـۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ورایگه‌یاندووه‌: هه‌ریه‌ك له‌ له‌شكری توركیا و هێزه‌ كوردیـیه‌كان كوێرانه‌ یه‌كێكیان تۆپـبارانی عه‌فرین ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌یان تۆپـبارانی عزاز ده‌كات، به‌ڵام هێزه‌ كوردیـیه‌كان به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و تۆپـبارانانه‌ ده‌كه‌ن.

ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت چاوپـێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 15 كه‌س كردووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ عه‌فرین و عزاز ده‌ژین. ئه‌مانه‌ گوتویانه‌ بۆردومانی كوێرانه‌ كراون. پاشان به‌ ڕێگه‌ی بینی ڤیدیۆ، ئیدیعای زۆربه‌یان ڕاست ده‌رچووه‌.

به‌پـێی مانگی سووری كوردی له‌ عه‌فرین هێرشه‌كانی توركیا هه‌تا ئێستا بوونه‌ته‌ هۆی كوژرانی 93 كه‌سی سیڤیل و برینداربوونی 313 كه‌سی دیكه‌ له‌ نێویاندا 51 منداڵ. 

به‌ڵام به‌پـێی سه‌رچاوه‌كان له‌ ناوچه‌ی عزازی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیا و ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به‌ ئه‌نكه‌ره‌، له‌وێ 4 كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ بووه‌.


ئاماده‌كردنی: رزگار
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.