Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 15:10

به‌ ڤیدیۆ کردنه‌وه‌ی قوتووی مۆبایلی Galaxy S9 و +Galaxy S9 له‌سه‌ر مانگ

دیزاینی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ له‌ یه‌ك نزیكن
کوردستان TV
100%

 كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی MWC 2018 له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش كرد كه‌ ئه‌ویش هه‌ردوو مۆبایلی Galaxy S9 و +Galaxy S9 بوو.

دیزاینی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ له‌ یه‌ك نزیكن، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا كراوه‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر شوێنی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر براوه‌ته‌ خواره‌وه‌ی كامێرایه‌كه‌ی دواوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای T-Mobile ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی تۆماركراوه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر مانگه‌ و چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی قوتووی مۆبایلی Galaxy S9 و +Galaxy S9 نمایش ده‌كات

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.