Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:29

ئه‌ڵمانیا: زۆر به‌داخه‌وه‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ى بڕیارى داخستى فڕۆکه‌خانه‌کانى کوردستان

به‌بڕیاری به‌غدا گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاوه‌ستاوه‌
کوردستان TV
#7
100%


ناڕەزاییەكان لەبەرامبەر درێژكردنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر درێژكردنەوەی بڕیاری داخستنی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك  پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی:  ئێمە زۆر بەداخەوەین، بۆ بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی ئاسمانی سەر فڕۆكەخانەكانی كوردستان.

نووسیویه‌تى:  ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی هەردوو حكوومەتی بەغدا و هەولێر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەرجەستەی ناكۆكییەكانیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی، چونكە سەقامگیری وڵاتەكە پێوەستە بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ناكۆكییە ناوخۆییانە. باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق وا دەڵێن.

گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لە 26ی ئەیلوولی ساڵی 2017ه‌وه‌ لەلایەن بەغدا وەك سزایەك بۆ سەر هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، حكوومەتی عێراق بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانی داخست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.