Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:58

پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

144وڵات به‌شداری تیێدا ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌  به‌روارى 1-3-2018  له‌وڵاتى  به‌ڕیتانیا پاڵه‌وانێتى یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌هۆڵى داخراو  به‌به‌شدارى وه‌رزشوانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

 پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌  به‌یانى  له‌كاتى ئاماژه‌ پێدراو ده‌ستیپێكى یاریه‌كانه‌ به‌به‌شدارى  144 وڵات  كه‌تێیدا  632 یاریزان به‌شداره‌  له‌پیاوان و ئافره‌تان .

پاڵه‌وانێتی یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان   ڕكابه‌رییه‌كى زۆرى تێدا ده‌كرێ به‌ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى  ژماره‌و پاڵه‌وانى بوونیان وه‌به‌ده‌ست هێنانى میدالیا و تۆماركردنى ئه‌نجامى باش پاله‌وانێتى له‌ده‌ستپێك تا كۆتایی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر ده‌كرێت .

 سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ ده‌ستپێكه‌ و تا سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو به‌رده‌وامى ده‌بێت 

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.