Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:36

تا ئێستا له‌ سلێمانی نزیکه‌ی 54%ی هاووڵاتیانی تۆماری بایۆمه‌ترییان کردووه‌

هێشتا كات له‌ به‌رده‌ستدایه‌ تاكو هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاشكرایدەكات كە تاوەكو ئێستا لەپارێزگای سلێمانی نزیكەی 720 هەزار كەس تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانیان كردوەو زیاتر لە 500 هەزار هاوڵاتی ماون ناوی خۆیان تۆماربكەن.

هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوبه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ له‌ سنووری‌ پارێزگای سلێمانیدا 720 هه‌زار كه‌س ‌ تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه و هێشتا نزیكه‌ی‌ 500 هه‌زار هاووڵاتی ماون كه‌ ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.

هاوڕێ تۆفیق گوتی‌: تا ئێستا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆماری بایۆمه‌ترییان كردووه‌‌ نزیكه‌ی سه‌دا 54ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو رێژه‌كه‌ له‌‌نێوان سه‌دا 74 بۆ سه‌دا 76 بووه‌.

هاوڕێ تۆفیق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان له‌ پارێزگای سلێمانی جیابوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ دانی پێدا نه‌نراوه‌ هه‌ربۆیه‌ ئاماره‌كانی ئه‌وان ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی حسێب ده‌كرێن.

هێشتا كات له‌ به‌رده‌ستدایه‌ تاكو هه‌ڵبژاردن، هاوڕێ تۆفیق له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌ و خه‌ڵكی زیاتر تۆماری بایۆمه‌تری بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.