زۆرێك له هاوڵاتیان حه‌ز به‌سه‌ركێشی ده‌كه‌ن یه‌كێك له سه‌ركێشیانه بریتیه رۆیشتن له‌سه‌ر په‌ت (گوریس) له نێوان دوو چیادا یان دوو كێودا كه زۆر به‌رزو بڵند بێت.
كاتێ هه‌ركه‌سێك ئه‌و سه‌ركێشیه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی خۆی جلوبه‌رگی تایبه‌ت و پێڵاوی تایبه‌ت به‌م یارییه له‌به‌رده‌كات، كچێك كه ته‌مه‌نی له بیسته‌كانه بۆچونێكی تری هه‌بوو كاتێ هه‌موو رێنماییه‌كانی وه‌لانا توانی له‌سه‌ر په‌تێك بروات كه (840) مه‌تر له‌سه‌ر ده‌ریا به‌رزه له‌هه‌مووی گرنگتر پێڵاوی پاژن بڵندی له‌به‌ركردبوو.
ئه‌م كچه ناوی (فیس دیكی)یه له ئاهه‌نگی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی پێڵاوی پاژن بڵندی به‌رازیل ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا كاتێ پێڵاوێكی پاژن بڵند له‌به‌ر كرد له‌نێوان دوو كێودا به په‌ت په‌رییه‌وه كه به‌رزاییه‌كه‌ی (840) مه‌تره له‌سه‌ر ده‌ریا.
فیس ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك پێش من ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه بۆیه بریارم دا من یه‌كه‌م كه‌س بم ئه‌م كاره بكه‌م ،رۆیشتن له‌سه‌ر په‌ت كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته چ جای پێڵاوی پاژن بڵند له‌به‌ربكه‌یت و كاره‌كه ئه‌نجام بده‌یت.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.