بەهۆی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر لە پارێزگای جیزە لە باكووری میسر دەیان كەس گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵەكانی شرق الاوسەت لە زاری لیوا عەلائەدین عەبدولفەتاح بەرێوەبەری ئاسایشی پارێزگای بوحەیرەوە بڵاویكردەوە ، رووداوەكە بەهۆی لەیەك ترازانی دوو فارگۆنی شەمەنده‌فه‌ری نەفەر هەڵگرەكە بووە كە لەرێڕەوی خۆی لایداوەو بەر شەمەندهفهرێكی گواستنەوەی شتومەك كەوتووە لەناوچەی كۆم حەمادە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.
بەرپرسان رووداوەكان بۆ كۆنی شەمەندهفهرو فارگۆنەكان دەگێڕنەوە هەروەك بایەخ بە چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی شەمەندۆفیرەكان نادرێت.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو بەهۆی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر لەپارێزگەی ئەسكەندەریە 44 كەس گیانی لەدەستداو 200ی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.