Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:54

فازڵ میرانی: حکوومەتی عێراق لە چارەکردنی کێشەکاندا جددی نییە

کونسووڵى بەریتانیا لە هەرێم سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) كرد
کوردستان TV
#7
100%


سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پێشوازیی کوسنووڵی بەریتانیا ڕایگەیاند، حكوومەتى عێراق جددى نییە لە چارەكردنى كێشەكان و بە عەقڵییەتێك كار دەكات كە تاكڕەوییە لە بڕیاردان بۆ شكاندنى هاوسەنگى و ئەو تەوافوقەى كە عێراقى ئێستا لەسەرى دامەزراوە و بەغدا هەوڵ دەدات بە سەركوتكردن و گەمارۆدانى هەرێم دەستكەوتەكانى كورد كە لە دەستووردا ددانى پێدا نراوە لەناو ببات.

ئەمڕۆ لە بارەگاى مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان، فازڵ میرانى سكرتێرى مەكتەبی سیاسی پێشوازى لە کونسووڵى بەریتانیا لە هەرێمى كوردستان و شاندێكى باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغدا كرد.

لە دیدارەكەدا كە هوشیار سویلى، بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى  پارتى ئامادەى بوو. وێڕاى بەخێرهێنانى میوانەكان، فازل میرانى تیشكى خستە سەر بارودۆخى گشتیى ئێستاى هەرێمى كوردستان و عێراق و ناوچەكە و بەتایبەتى پەیوەندیى نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنییەتیى گفتوگۆكان بۆ چارەسەرى كێشە و گرفتە سیاسی و ئابورییەكانى هەردوولا و هەوڵەكانى حكوومەتى هەرێمى كوردستان بۆ ئەم مەبەستە.

فازڵ میرانى جەختى لەوە كردەوە كە نابێ بژێوى خەڵك و فڕۆكەخانەكان تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت كە ئەمە زۆڵمە دەرحەقى گەلى كورد لە هەرێمى كوردستان دەكرێت و ئێستا پێویستە بە جددى كار بۆ چارەكردنى كێشەكان بكرێت لەسەر بنەماى پابەندبوون بە دەستوورى عێراقەوە، كە پابەندنەبوونى بەغدا بە ئەم دەستوورەوە كێشەكانى گەیاندووەتە ئەم ئاستە و دەبینین حكوومەتى عێراق جددى نییە لە چارەسەركردنى كێشەكان و بە عەقڵییەتێك كار دەكات كە تاكڕەوییە لە بڕیاردان بۆ شكاندنى هاوسەنگى و ئەو تەوافوقەى كە عێراقى ئێستا لەسەرى دامەزراوە و بەغدا هەوڵ دەدات بە سەركوتكردن و گەمارۆدانى هەرێم دەستكەوتەكانى كورد كە لە دەستووردا ددانىان پێدا نراوە لەناو ببات.

کونسوڵى بەریتانیا وێڕاى سۆپاسگۆزارى بۆ مەكتەبى سیاسى تەئكیدى كرد كە بەریتانیا خۆازیارە كێشەكانى نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارە بكرێن و جەختى كردەوە كە هەرێمى كوردستان گرنگیى خۆى هەیە لە ناوچەكە و گرنگە هێمنى و سەقامگیرییەکەی پارێزراو بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.