به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان كه‌بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌ڕله‌مانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره كه‌هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنیشه
هه‌روه‌ك له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سروه عه‌بدولواحید په‌ڕله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان نامه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كار به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى
له‌سه‌ر زارى خۆى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان بۆ میدیاكان رایگه‌یاندووه:له داهاتوودا سه‌رقاڵى خوێندن ده‌بێت و بۆیه نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كردووه
شیاوى باسه سروه عه‌بدولواحێد به‌ر له دوو هه‌فته وه‌ك كاندیدى لیستى نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، وه‌ك كاندیدى داهاتووى ئه‌و لیسته خۆى ناو نوس كردبوو .
ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره كورده له لایه‌ن حزبه‌كه‌ى خۆیى و هاووڵاتیانى كوردستان كاردانه‌وه‌ى توند‌و ناڕه‌زایى به‌دوایی خۆیدا هێنا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش رووبه‌روى ره‌خنه‌و توانجى به كارهێنه‌رانى بویه‌وه و ناچاركرا به‌بڕیاره‌كه‌ى دا بچێته‌وه‌و وه‌ك كاندید له و لیسته عه‌ره‌بیه پاشه كشه بكات و لێى په‌شیمان ببێته‌وه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.