Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:38

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ره‌تى ده‌کاته‌وه‌ ده‌رمان به‌ قاچاخ بهێنرێته‌ هه‌رێمى کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هه‌واڵێكى میدیاكان له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/ 2/ 2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ڕێگاى "قاچاخچی كورد"ـه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌نددارن به‌ حزبێكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رمان به‌ بێ پشكنین هێنرابێته‌ عێراق، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئامانج له‌و هه‌واڵانه‌، دروستكردنى پشێوی و جۆرێكه‌ له‌ جه‌نگى ده‌روونیی دژ به‌ پێكهاته‌كان.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا نووسیویه‌تى: "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕێگاى قاچاخچی كورده‌وه‌، ده‌رمان به‌ بێ پشكنین و تێپه‌ڕاندنى به‌ كۆنترۆڵی جۆریی، هێنرابێته‌ ناوخۆ و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ و ده‌رمانخانه‌ ئه‌هلییه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت، دابه‌ش كرابێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ دكتۆر (ئه‌حمه‌د شه‌زه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى چاودێریی ده‌رمانه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، نه‌ك ئه‌و ناوه‌ى له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌.

هاوكات، هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیان له‌ كڕینی هه‌ر ده‌رمانێك ڕه‌زامه‌ندى ده‌زگاى پێواندن و كۆنترۆڵى جۆریی، وه‌رنه‌گرتبێت.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، پێیشیوایه‌، ئه‌و میدیایانه‌ى كه‌ پشت به‌ زانیاریی فه‌رمى نابه‌ستن و لێدوان له‌ لایه‌نى تایبه‌تمه‌ند و په‌یوه‌ندیدار وه‌رناگرن، هه‌وڵى دروستكردنى پشێوی نانه‌وه‌ ده‌ده‌ن و جۆرێكى له‌ جه‌نگی ده‌روونی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.