Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:50

ئێران سەربازگەیه‌ک له‌ نزیک دیمه‌شق دروست ده‌کات

دوو کۆگای 500 مەتری لەناو سەربازگەکە دروست کراون
کوردستان TV
100%

کەناڵی "فۆکس نیوز"ى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند" ئێران بنکەیه‌كى سەربازیی له‌ نزیك دیمه‌شق بۆ هەڵگرتنی مووشەکە دوورهاوێژو مامناوەندەکانی، دروست كردووه‌.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کەناڵەکە گەیشتووە، دوو کۆگای 500 مەتری لەناو سەربازگەکە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی دروست کراون و بنکە سەربازییەکەش کەوتووەتە دووریی 12 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دیمەشقەوە.

پێشتر لەمانگی 12ـی 2017، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی ئێرانیان لە ناوچەی کەسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق، بۆردومان کردووە.

لە دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریاوە، سوپای قودسی ئێران، کە قاسم سولەیمانی فەرماندەیی دەکات، بە ناردنی چەک و میلیشیا شیعەمەزهەبەکان، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دەکات.
 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.