Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:57

یه‌کێتى تۆپى پێى ئیتالیا: کاتى یارییه‌ دواخراوه‌که‌ى یۆڤانتۆس و ئه‌تلانتاى دیارى کرد

له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى یاری و یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتالیاوه‌ بڕیار درا
کوردستان TV
#7
100%

دوایی ئه‌وه‌ى بڕیار بوو له‌یارى ئه‌م گه‌ڕه‌ى خولى ئیتالیادا  له‌ هه‌فته‌ى بیست و حه‌وت هه‌ردوو یانه‌ى یۆڤانتۆس و ئه‌تلانتا یاری بكه‌ن  .

به‌لام به‌هۆى ناله‌بارى بارى كه‌ش و هه‌وا نه‌توانرا یاریه‌كه‌ بچێت به‌ڕێوه‌، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى یاری و یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتالیاوه‌ بڕیار درا ، كاتى یاریه‌كه‌ دوابخرێ بۆ كاتێكى دیكه‌ى گونجاو كه‌بڕوات به‌رێوه‌.

یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتالیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌راگه‌یاندراوى له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌ ڕایگه‌یاند : كه‌ بۆ یارییه‌ دواخراوه‌كه‌ى نێوان یۆڤانتۆس  و ئه‌تلانتان بریار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ چوارده‌ى نیسان بڕوات به‌ڕێوه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.