یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى پاله‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌م وه‌رزه‌ى خول له‌شكست و له‌ئه‌نجامدانى خاڵ به‌رده‌وامه به‌جۆرێك ناتوانێ پارێزگارى لهنازناوهكهى بكات كه وه‌رزى رابردوو بوو به‌پاله‌وانى خول .
له‌م وه‌رزى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا یانهمهدریدیهكه له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه كهتهلهلۆنیهكان شكستى هێناوه كاتێك له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر سێ یانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه ، گیرۆنا ، ئیسپانیۆل دووچارى شكست هاتووه و نه‌یتوانیوه سهركهوتوبێ .
دوا هه‌مین شكستی یانه‌ى ریال مه‌درید شه‌وى رابردوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل شكستى هێنا بهئهنجامێكى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر .
یانه‌ى ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و جامى شا بێ هیوا بووه لهپالهوانى بوونى و به‌ده‌ست هێنانى جامێك كه‌بتوانێ به‌ده‌ستى بێنێ خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه كه‌له‌م قۆناغه‌ى خولدا توانیویه‌تى له‌یارى چوون سهركهوتوبێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .
مه‌درید یارى گه‌رانه‌وه‌ى ماوه بۆ به‌پاله‌وانى بوونى له‌جامه‌كه و پارێزگارى لهنازناوى پێشووى له‌خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه مه‌دریدیه‌كه ده‌بێـت به‌ئاست و ئه‌نجامى باشتر به‌دیار بكه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێت له‌یاریه‌كانى داهاتووى .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.