Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:52

بزانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ چ مه‌به‌ستێک سه‌ردانی ئێران ده‌کات

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ تاران هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ تاران رایده‌گه‌ێنێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ژان ئیڤ لۆردیان له‌ مانگی ئایاری داهاتوودا، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ تاران له‌ تویتێكدا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، ژان ئیڤ لۆردیان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی موزه‌خانه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ژان لۆك مارتینیز به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی موزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌ ناو موزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئێران له‌ تاران ده‌كات.

باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ تاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت به‌ رێگه‌ی ٥٠ شاكاری جیهانی، زانیاری له‌سه‌ر مێژوویی موزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر ده‌ست بكه‌وێت.

باڵیۆزخانه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ موزه‌خانه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی هاوكاریكردنی نێوان موزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر و موزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئێران له‌ تاران ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌نگاوێك به‌ ئامانجی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كه‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی بۆ پاریس كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦دا ئه‌نجامی دابوو، واژوو كرابوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار  

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.