Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:47

د.سۆران ئیسماعیل: فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک دەنگن لەسەردەنگ نەدانیان به‌ بوودجەی عێراق

دەبوایە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی هەبوایە
کوردستان TV
#7
100%

بریارە سبەی  چوارشەممە كاتژمێر 11 پێش نیوەرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر پرسی بەرێوەچوونی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق  كۆبوونەوەی خۆیی بەرێوەببات بەئامانجی تێپەراندنی بوودجەی عێراق لەپەسەند كردن و تێپەڕاندنی .

د.سۆران ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم بارەیەوە بەماڵپەری دەزگای سەتەلایتی كوردستانی راگەیاند: بەپێی ئەو ئاگاداری و بانگهێشتەی بۆمان هاتووە بەیانی دانیشتن دەروات بەرێوە كۆمەڵە خاڵێكی زۆر خراوەتە نێو بەرنامەی كارەوە كەدوا خاڵ باس و تەوەری سەرەكی نێو كارنامەكەیە، پەسەند كردن و تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بوودجەیە پەسەندی بكەن و دەنگی لەسەر بدەن  .

 ئێمە  وەك سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكان بایكۆتی ئەو دانیشتنە دەكەین و بەشداری ناكەین لەدانیشتن و پەسەند كردنی یاساییەك كەهیچ داواكاری و مافێكی دارایی بەخەلكی كوردستان به‌ره‌وا نه‌بینێت لەروویی پێدانی شایستە داراییەكانی و تەواوی مافەكانی كەدابینی نەكات بۆیە بەشدار نابین و ڕێگری دەكەین، ناهێڵین دەنگی لەسەر بدرێت، ئەو ڕێژە یاساییەی دانیشتن تەواو ناكەین كەدانیشتنەكە یاسایی بێت و بڕوات بەڕێوە .

  د. سۆران ئیسماعیل  پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند كە  پێش دانیشتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبوو سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆبوونەوەیان بەرێوەببردبا بۆ ئەوەی رێكەوتنی لەسەر بكرێت،  بەلام تا ئێستاش ئەم كۆبوونەوەیە نەكراوە و دەنگ و باسیشی نیە كەبكرێ ،لەكاتێك كۆبوونەوەكە نزیكە و بەیانی دەروات بەرێوە ،

پەرلەمانتار د.سۆران ئیسماعیل راشیگەیاند:  لە بارەی بوودجە كه‌ وا خەریكە پەسەند دەكرێ ، دەبوایە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی هەبوایە لەسەر پڕۆژە یاسا و داواكاری و مافە داراییەكانی كوردستان بەلام كه‌ هیچ هه‌لچوێستێك نییه‌  جێگای نیگەرانیە . لەپڕۆژەی یاسایی بوودجەی عێراق دا هیچ ماف و داواكاری بەكوردستان بەڕێژەی خۆی بەشێوەی یاسای پێی نەدراوە حەیدەر عەبادی دەیەوێت وەك پارێزگا مامەڵە لەگەل كوردستان بكات و بودجەی كوردستانیش بەدڵ و میزاجی ئەو بێت.

 

ئامادەكردن : شوان عەزیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.