Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:01

ئەڵمانیا سیسته‌می هاتووچۆ لە شاری هەولێر دادەمەزرێنێت

چەند پاسێکیش بە دیاری دەنێرێت
کوردستان TV
#7
100%


لە درێژەی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سته‌ی هاتووچۆی ئەڵمانیا یاداشتێكیان واژووكرد بۆ دانانی تۆڕێکی پاس لە شاری هەولێر.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، لە شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی هاتووچۆی شارەکە کۆبۆتەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کردووە.

بەگوێره‌ی یاداشتەکە، بڕیاره‌ دەستەی هاتووچۆی ئەڵمانیا سیستەمێكی پاس لە شاری هەولێر دابمەزرێنێت و چەند پاسێکیش بە دیاری بۆ هەولێر دەنێرێت.

حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە ناردنی هاوکاریی مرۆیی، چەک و راوێژکاری سەربازی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.