Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:55

پەیامی کوردستان دەگەیەندرێتە نێو پەرلەمانی ئیسپانیا 

لەلایەن سەرجەم سەرۆکەکانی فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا پێشوازیان لێکرا
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بۆ گەلی ھەرێمی کوردستان : ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لەشەڕی تیرۆری داعش و پێشوازیکردن لە پەنابەران ، ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستانیشدا .

لەمیانی دوا دیداری جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان کە کوردێکی هه‌ريَمى کوردستانی، لەلایەن سەرجەم سەرۆکەکانی فراکسیۆنی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا پێشوازیکرا ، فەلاح حەسەن دەڵێت لەمیانی کارە فەرمیەکەی خۆماندا دوا گۆڕانکاری و پەیامی گەلی کوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانمان بەسەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا گەیاند و باسی رەوشی ئەمڕۆی کوردستانمان بۆ کردن ، فەلاح حەسەن دەڵێت داوامان لەپەرلەمانی ئیسپانیا کرد کە ھەماھەنگ بن لەگەڵ گەلی کوردستان و پەرلەمانی کورستاندا، لەلای خۆیەوە (خاتوو ئانا پاستەر) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلانی ئیسپانیا کە پارتی دەسەڵاتە ، بەناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بەخێرھاتنی ئەم گەنجەی کورستانی کردو گوتی  ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لەشەڕی بەردەوامیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و پێشوازیکردنی گەلی کورستان لە لێقەومان و پەنابەران بەرز دەنرخێنین، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەشدا کە ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستاندا.

خالید عه‌لی: ئه‌ڵمانیا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.