Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:39

چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌گه‌نه‌ رێککه‌وتن

خۆی له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌بینێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 27-2-2018رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كۆتایی دێت كه‌ خۆی له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌بینێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌م پێشڤه‌چوونه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری داهاتوو رابگه‌یه‌نرێت.

رۆژی دووشممه‌ 26-2- 2018حكومه‌تی عێراق  كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 31-5- 2018دواخست،له‌ هه‌مانكاتیشدا سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێَژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ولێرو به‌غدا له‌م ماوه‌یه‌دا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن ئه‌وا به‌ر له‌م به‌رواره‌ فرۆكه‌خانه‌كتان ده‌كرێنه‌وه‌ .

نزیكه‌ی پێنج مانگه‌ حكومه‌تی عێراق ئابلوقه‌ی ئاسمانی به‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌پاندووه‌و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری له‌ ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوه‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا بۆته‌ رێگر له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌یانه‌وێ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێنن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌ نیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.