ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2018، به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كانی به‌كارخستن له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌شێكی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت به‌شداربوون، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار و چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی به‌كارخستن، ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانیان كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی به‌كارخستن، یه‌كێك بوو له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی سه‌ره‌كیمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه له زانكۆكان به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستانه به‌بازاری كاری كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانست و پڕۆگرامه‌ی قوتابیان له زانكۆكان وه‌ریده‌گرن و فێری ده‌بن بۆ بازاڕی كاری كوردستان سوودی هه‌بێ".
وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، كه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كراوه، بۆیه لێره‌وه ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانیان بكرێت، بزانرێت له‌و ماوه‌یه‌دا چی‌یان كردوه، ئایا ئه‌و ئامانجانه‌ی خۆی پێكاوه كه له پێناوی دامه‌زراون؟، كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان چین؟.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.