بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تیمەكانی پۆلیس لە هەولێر و دەوروبەریدا 32 كەسیان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركردووە.
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا، بە هاوكاریی تێكڕای هێزە ئەمنییەكان، 32 كەسیان بە تۆمەتی دزی و كوشتن و ماددەی هۆشبەر و تاوانی دیكە دەستگیر كردووە، كە بە شێوەی باند 18 تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە، دوو لە تۆمەتبارەكان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان قۆڵبەست كراون، كە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەیەكی نزیكدا و لە پرێسكۆنفرانسێكدا، ناسنامە و جۆری تاوانەكانی سەرجەم تۆمەتبارەكان بۆ مێدیاكان دەخەینە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.