Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:02

ده‌بێت به‌زوویی پرۆسه‌ى رێکخستنه‌وه‌ و یه‌کگرتنه‌وه‌ی لیواکان به‌کۆتا بێت

وەزیری پێشمەرگە به‌وه‌كاله‌ت و فەرماندە و جێگرانی لیواكان كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت جەخت دەکاتەوە لەسەر خێراکردنی  پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه‌ و  یه‌كگرتنه‌وه‌ی لیواكان و یه‌كخستنەوەی ته‌واوى تواناكانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممه‌، كۆبوونەوەیەكی فرەوان لەنێوان وەزیری پێشمەرگە و فەرماندە و جێگرانی لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرێوەچووە.

به‌سه‌رپه‌رشتى كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت و به‌ئاماده‌بوونى سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتى و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆك ئه‌ركانى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵای وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و جێگرانى لیواكانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌رێوه‌چوو.

لەو كۆبونەوەیەدا وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت دووپاتی كردەوە كە دەبێت بە زوویی پرۆسەی رێكخستنەوە و یەكگرتنەوەی لیواكان بەكۆتا بێت و تەواوی تواناكانی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە، ئەوەیش وەك هەنگاوی یەكەمی پڕۆسەیەكی فرەوانی چاكسازی كە لەناو لیوا و یەكە جیاوازەكانی تری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ژێر رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت.

لەبەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزیری پێشمەرگە فەرمانی داوە كە تەواوی فەرماندەی لیواكان پابەند بن بەو رێنوێنییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ڕووی ئۆپراسیۆنیشەوە هەموویان پابەند دەبن بە فەرمانە ئۆپراسیۆنەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندان وڵات لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەرنامەیەكیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو بە مەبەستی چاكسازیی و پڕۆسەكەیش لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست پێ دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.