دواى ئازادكردنى پارێزگاى موسڵ له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و سوپا وا چاوه‌ڕوان دكرا ئاواره‌وه لێقه‌وماوانى ئه‌و پارێزگایه بگه‌ڕێنه‌وه سهرماڵو حاڵى خۆیان به‌ڵام به هۆى نا سه‌قامگیرى دۆخى ئه‌منى و ئابوورى ئه‌و پێشبینیانه واده‌رنه‌چوون
سه‌باره‌ت بهدهنگۆى رێگرى لهچوونهوهى خه‌ڵكى موسل لهگهرانهوهیان بۆ شاره‌كه‌یان كه‌له‌ئێستادا لهكهمپهكانى هه‌رێمى كوردستانن، عامر كاكه‌یی كارگێرى لقى چوارده‌ى موسڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگرى له‌هیچ خێزانێكى ئاواره نه‌كراوه كهنهگهرێتهوه موسڵ و به‌ڵكو رۆژانه خه‌ڵك ده‌گه‌رێته‌وه و ناو نوسین له‌ته‌واوى كه‌مپه‌كان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان
كاكه‌یی راشیگه‌یاند رێگاى دهۆك – موسڵ كراوه‌ته‌وه مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك چ جاى ئه‌وه‌ى رێگرى له‌خه‌ڵك بكرێ، ته‌واوى ئه‌م هه‌واڵانه هه‌ڵبه‌ستراوون كه گوایه رێگرى كرابێ هیچ بنه‌ماو راست و دروستى تێدا نیه ،
عامر كاكه‌یی راشیگه‌یاند له‌گوندى ئسقۆڤى ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌دوو رۆژى رابردوو زیاتر له‌حه‌فتاو پێنج خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وه له‌ئێستادا ئاماده‌كارى دیكه هه‌یه بۆئه‌وه‌ى خێزانه‌كان بتوانن بگه‌رێنه‌وه ، هه‌ربۆنمونه" له‌گوندى مه‌قلوب رێژه‌یه‌كى باش له‌خێزانى ئاواره خۆیان ناونووس كردووه رۆژانى داهاتوو ئه‌م خێزانانه بۆ سنورى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌گه‌رێنه‌وه .
كاكه‌یی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ى راشیگه‌یاند : وه وێڕای ئه‌وه‌ى ئه‌و ناو نوسینانه‌ى به‌رده‌وامن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه رۆژانه به ده‌یان خانه‌واده‌ى شارى موشڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌مپه‌كانى شارارهكانى كوردستان چونكه بار‌و دۆخى ئه‌منى و ئابوورى ناجێگره‌وه .
ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.