Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:52

بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان درێژکرایەوە

بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە
بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند: بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ 31-5-2018 درێژکراوەتەوە.

له‌ 25-9-2017 بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، حکومەتی عێراق چەند گەمارۆیەکی بەسەر‌ هەرێمی کوردستاندا سەپاند، یەکێک لەوانه‌ داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بوو. 

رۆژی 29-9-2017 بەغدا بڕیاری داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی جێبەجێکرد و ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 26-2-2018 بۆ سێ مانگی دیکە درێژیکردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.