سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یان دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر رێگاى دووبزنى سه‌ربه ناحیه‌ى شوان هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیا شیعه‌كان داواى چۆڵكردنى ئه‌و سنوره‌یان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه بۆئه‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشویان كه به‌ر له ێ رۆژ به هۆكارێكى نه‌زاندراو چۆڵیانكردبوو
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى: له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئامه‌ده‌نین ئه‌و ناوچه‌یه دووباره راده‌ستى میلیشیاو هێزه عێراقیه‌كان بكه‌نه‌وه له ئێستاشدا پێشمه‌رگه خه‌ریكى قایمكردنى سه‌نگه‌رى زیاترن به‌رامبه‌ر به‌و هێزه‌ى داواى چۆڵكردنى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه په‌یامى بۆ فه‌رمانده عێراقییه‌كان ناردووه كه دااوایهكى له‌و جۆره نه‌كه‌ن چونكه ئه‌و ناوچه‌یه به هێزى ئه‌وان ناپارێزرێت و له‌ئه‌گه‌رى جوڵهكردنى مه‌فره‌زه‌و گروپهكانى پاشماوه‌ى داعش كه ماوه‌یه‌كه به‌و ناوچانه‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه
شیاوى باسه له هه‌فته‌ى رابردوو ده‌نگۆى بڵاوبونه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانى داعش له كه‌ركوك ه ده‌ورو به‌رى بڵاوببوهیهوه له چه‌ندین گوندى ده‌ورو به رى كه‌ركوك بیندراون و چه‌ندین كارى تیرۆیستیشیان ئه‌نجام دابوو وه‌ك كوشتنى 27 چهكدراى میلیشیاكانى سه‌ر به حه‌شدى شهعیىبیله ناحییه‌ى ریاز و دواجار ته‌قه‌كردن له بیره‌نه‌وته‌كانى گوندى خه‌بازه ى رۆژئاواى كه‌ركوك كه بووه هۆكارى گیانله ده‌ستدانى 2 پۆلیسى ئاماده‌و برینداربوونى یه‌كێكى دیكه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.