له تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنیدا راوێژ كارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان باس له رووداو پێشهاته‌كانى بار‌و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به گشتى ده‌كات، هه‌روه‌ها پرسى سه‌ربه خۆیى هه‌رێمى كوردستان و خیانه‌تى 16ئۆكتۆبه‌ر دیارترین گفتوگۆیه كه له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى به نێوبانگى ئه‌لمۆنینه‌رئه‌نجامى داوه
مه‌سرور بارزانى ده‌رباره‌ى پرسى سه‌ربه خۆیى گووتویه‌تى: پێم وانییه وه‌ك خه‌ونى نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌رگیز كۆتایى به‌و پرسه بێت و به‌ڵام پێویسته واقیعیانه مامه‌ڵه بكه‌ین و ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌ر چاو بگرین ئێمه پێمان وابوو پێشهاتێكى گرنگه بۆ جیهان و حكومه‌تى عێراقی، وه پێسته هه‌مووان بزانن كه داواكارى گه‌لى كوردستان چى بووه ، به‌و هۆیه‌وه ریفراندۆمان ئه‌نجامدا
هه‌روه‌ها پێمان وابوو هیچ رووبه رووبونه‌وه‌یه‌ك روونادات،په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشتیخوازانه‌مان له‌گه‌ڵ به غدا ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌كى گونجاو كه هه‌ردولا له‌سه‌ربنه‌ما به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ین ، به داخه‌وه ویستى گه‌لى كوردستان به مه‌به‌ست لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى بۆكرا و بابه ته‌كه به لارێ‌دا بران
له به‌شێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: ئێستا هه‌موو لایه‌ك به ئاشكرا ده‌زانن كه خواستى گه‌لى كوردستان چییه و به‌راستى ده‌زانن خه‌ڵكى كوردستان چى ده‌وێت 92% به ده‌نگى به‌ڵێ له‌به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ربه‌خۆییدایه
سه‌باره‌ت به ده‌ست كێشكردنى هێز ه‌عێراقیه‌كان بۆ ناوچه‌كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى وه‌ڵامى پرسیاریك ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: پێم‌خۆش نییه ئه‌و پرسه به كه‌سى بكه‌م ،به‌ڵام به ئاشكرا دیاره له 16ى ئۆكتۆبه‌ر كێ ببوه چاوساغ خه‌ڵكیش ئه‌مه باش ده‌زانن
سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونى ده‌ست له پرسى كه‌ركوك له 16 ى ئۆكتۆبه‌ر و به‌شداریكردنى هێزى نێوخۆیى عێراقى گووتى: ئێرانییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نێكى نێوخۆیى یه‌كێتى نییشتیمانى كوردستان هه‌روه‌ك خۆشیان باسیانكرد كه گفت‌و گۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نكانى ئه‌مریكى و به‌ریتانیدا هه‌بووه
له كۆتایى بابه‌ته‌كه‌دا راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: : داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوه‌كی ناپێویست بوو دژ به خه‌ڵكی كوردستان. من پێم وایه ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی دژ به ده‌ستوور بوو، چونكه فڕۆكه‌خانه‌كان ناكرێت به بڕیاری سیاسی دابخرێن. گفتوگۆ هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی. گفتوگۆكان له باره‌ی هاوبه‌شیكردنی داتا و زانیارییه‌كانه وه‌ك سیسته‌مێكی یه‌كگرتووی داتاكان كه ئێمه ڕه‌زامه‌ندیمان نیشان داوه
هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌كرێنه‌وه. ئه‌مه هه‌مووی بابه‌تێكی سیاسییه كه حكومه‌ت وه‌ك كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی ده‌دات و گه‌لێك سزا ده‌دات، ته‌نها له پێناو مسۆگه‌ركردنی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان و له ڕێگه‌ی كارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیی عێراقییەوە. به‌م دواییانه دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی و به‌رپرسانی دیكه و به‌ڵێنی دا كه فڕۆكه‌خانه‌كان به‌م زووانه ده‌كرێنه‌وه. ئێمه وشه‌ی (به‌م زووانه)مان پێشتریش زۆر گوێ لێ بووه. با بزانین ئایا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
.
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی و بابه‌ته‌كانی دیكه، ئه‌مه هه‌مووی له ده‌ستووردا چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه. ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕێزی له ڕێككه‌وتنه‌كانی خۆی بگرتایه ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ. هه‌ر مانگێك كه تێپه‌ڕ ده‌بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد نادرێت و به‌شه بوجه‌ی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه ناكرێت، ئه‌م پرسیاره زیاتر زه‌ق ده‌بێته‌وه كه ئاخۆ ئه‌م پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت؟ ئایا ڕۆژێك دێت ئه‌م پاره كه‌ڵه‌كه بووه بدرێته‌وه به كورد خۆی؟ هیچ سندوقێكی پاشه‌كه‌وت بوونی نییه. ئایا كه‌س له به‌غدای پرسیوه كه ئه‌م پاره له 2014ەوە كه‌ڵه‌كه ده‌بێت بۆ كوێ ده‌چێت؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.