Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:45

پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

خێرایی با بۆ سه‌رووى 30 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا زیاد ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 26-2-2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ و سبه‌ی باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت .

به‌ پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو و باران ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش بارانێكى مامناوه‌ند ده‌بارێت، هه‌ندێك كات باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونى هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك كاتدا خێرایی با بۆ سه‌رووى 30 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا زیاد ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌، پله‌ى گه‌رماش داده‌به‌زێت.

هه‌ر به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی دواتر، واته‌ سبەی سێشه‌ممه‌ 27-2-2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو و باران ده‌بێت، به‌ تایبه‌تیی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، هه‌ندێك كات باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونى هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ هه‌ندێك كاتدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.