بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی و خانەنشینی مووچە و میلاكات درێژە پێ بدات و شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشداریی كۆبوونەوەكە دەكەن.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەتە بە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ئەو مادانەی دیكەی پڕۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و میلاكات، كە لە دانیشتنی 22ی مانگ، شەش مادەی لێ پەسەند كرا، بڕیارە ئەو ماددانەی دیكەی پڕۆژە یاساكە كە ماون بخوێنرێنەوە و بخرێنە دەنگدانەوە.
پڕۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و میلاكات لە 23 مادە پێك دێت و چەندان بڕگە و خاڵی دیكەی تێدایە، ئامانج لێی ڕێكخستنی كەرتی خانەنشینی و مووچەو میلاكاتە و بە دەرچوونی پڕۆژە یاساكە و دواتر جێبەجێكردنی لەلایەن حكوومەتەوە بڕی 150 ملیار دینار بۆ داهاتی گشتی دەگەڕێتەوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.