Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:26

مانچسته‌ر سیتى بووه‌ پاله‌وانى جامى یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانى ئینگلته‌را

كوڕانى گواردیۆلا رۆلى باڵا و كاریگه‌ر و گه‌وره‌یی خۆییان نواند به‌باشترین به‌جۆر
مانچسته‌ر سیتى بووه‌ پاله‌وانى جامى یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانى ئینگلته‌را
کوردستان TV
100%

له‌یارى كۆتایی جامى یانه‌ پیشگه‌ره‌كانى ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و ئارسنال رووبه‌رووى یه‌كتر بوونه‌وه‌.

له‌م یاریه‌دا كوڕانى گواردیۆلا رۆلى باڵا و كاریگه‌ر و گه‌وره‌یی خۆییان نواند به‌باشترین به‌جۆرێك به‌هۆیی  باشی یاری كردن و كۆنترۆلی یاریه‌كه‌ توانیان براوه‌ بن به‌سه‌ر یانه‌ى ئارسنال به‌ 3 گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كه‌ به‌هۆى ئه‌م ئه‌نجامه‌وه‌ توانیان ببن به‌پاله‌وانى جامه‌كه‌ و یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌یان بێ هیوا كرد له‌به‌ده‌ست هێنانى جامه‌كه‌. 

گۆله‌كانى مانچسته‌ر سیتى له‌رێگای یاریزانان  سێرجۆ ئه‌گوێرۆى ئه‌رژه‌نتینى له‌خوله‌كى 18ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ و كۆمپانى له‌خوله‌كى 58 و سێلڤا له‌خوله‌كى 65 تۆماركران 

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.