Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:23

به‌هۆى پێکانه‌وه‌ نه‌یمار به‌چاوى پڕ فرمێسک یاریگاى جێهێشت

جۆری پێكانه‌كه‌ى ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ قورسه‌ و ئاسان نیه‌
به‌هۆى پێكانه‌وه‌ نه‌یمار به‌چاوى پڕ فرمێسك یاریگاى جێهێشت
کوردستان TV
100%

نه‌یمارى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌یاری شه‌وى رابردووى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر مارسیلیا تووشى پێكانى قورس ده‌بێـت به‌هۆیه‌وه‌ یاریگاى جێهێشت و یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا

نه‌یمارى گرانترین یاریزانى جیهان جۆرى پێكانه‌كه‌ى له‌یاری شه‌وى رابردوو بێ ئه‌وه‌ى به‌ر هه‌ر یاریزانێكى به‌رامبه‌ر مارسیلیا بكه‌وێت و له‌كاتێك ده‌یوست تۆپ له‌یاریزان بۆناساری وه‌رگرێ تووشى پێكان بوو به‌شێوه‌یه‌كى كت و پڕ نه‌یتوانى یاریه‌كه‌ ته‌واو بكات و به‌چاوى پڕفرمێسكه‌وه‌ یاریگاى جێهێشت. 

به‌پێى سه‌رچاوه‌ میدیا وه‌رزشیه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رچاوه‌ هه‌والیه‌كان پێكانى نه‌یمار له‌پاژنه‌ى پێیدایه‌ به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌جۆری پێكانه‌كه‌ى ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ قورسه‌ و ئاسان نیه‌ .

یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ پاریس به‌كۆتاهات به‌ 3 گۆلی بێ به‌رامبه‌ر و به‌مه‌ش هه‌نگاوێكى تر چووه‌ پێش له‌پاله‌وانى بوونى خولى پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسا .

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.