Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:59

‌لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هه‌شت که‌س برینداربوون

له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - خه‌بات و لۆفەکانی شاخی گڵەزەرد
کوردستان TV
#7
100%


له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو به‌هۆی خێرایی لێخورین وه‌رده‌گرێت و سێ كه‌س له‌سه‌رنشینانی بریندار ده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای پشدەر پێنج هاووڵاتی برینداربوون و دوو لە بریندارەکان برینەکانیان ناجێگیرە.

به‌رپرسی بنكه‌ی هاتووچۆی خه‌بات به‌ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - خه‌بات ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو به‌هۆی خێرایی لێخورین له‌ ڕێره‌وی خۆی ده‌رده‌چێت و وه‌ڕده‌گرێت سێ كه‌س له‌سه‌رنشینانی بریندار ده‌بن.
 
هه‌روه‌ها گوتیشی: پاش ڕووداوەکە بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لۆفەکانی شاخی (گڵەزەرد) کە ڕێگەی پشدەر - ڕانیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کورۆلا (پیکاشۆ) کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەوهۆیەشەوە شۆفێرەکەی و چوار سەرنشینەکەی برینداربوون کە پێشمەرگەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ پاش ڕووداوەکە بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ و دوو لە بریندارەکان برینەکانیان ناجێگیرە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.