ئەردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایدەگەیەنێت داوایان لە چیک کردووە ساڵح موسلیم رادەستى تورکیا بکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند کە بە فەرمى داوایان لە وڵاتى چیک کردووە بۆ ئەوەى ساڵح موسلیمیان رادەست بکات و جەختیشیکردەوە ئۆپەراسیۆنى سەر عەفرین راناگرن، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنى ئاسایش ئاگربەستى لە سوریا بۆ ماوەى (30) رۆژ راگەیاند و ئەوە خرایەڕو کە عەفرینیش دەگرێتەوە.
هەر دواى نیوەرۆى ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زاره‌تی دادی توركیا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند؛ ده‌ستیان كردووه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشوی په‌یه‌ده، ئەوەشى خستوەتەڕو دوای ئه‌وه‌ی موسلیم له چیك بووه كه‌وتونه‌ته خۆ و دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا داوای ده‌ستگیركردنی كراوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پراگی پایتەختی چیک ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤدەم) دەستگیرکرا و ئێستا لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرە ئەوەش لەسەر داواى پێشوەختەى تورکیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.