بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكومه‌تى هه‌هرێمى كوردستان، ئاگادارییه‌ك بۆ كۆمپانیاكان بڵاو ده‌كاته‌وه.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت رێكارە تەكنیكییەكان بۆ گەشتی عومرە لە فڕۆكەخانەكانی كوردستان كۆتایی هاتووە و چاوەڕێی ناونووسینی عومرەكارانن.
له ئاگادارییه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/ 2/ 2018 بڵای كردووه‌ته‌وه، هەموو رێكارە تەكنییەكان بۆ گەشتی عومرە لە فڕۆكەخانەكانی كوردستان كۆتاییان هاتووە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایە تی گشتی حەج و عومرە سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرەی ئاگادار كردەوە كە دەتوانن ناوی عومرەكار بنووسن، لە كاتی تەواوبوونی ژمارەی تەواو گەشتی عومرە ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەست پێدەكاتەوە.
پێشتر حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق بڕیاری دا، ڕێگه به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ گه‌شتى عومره، بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.