Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:53

محه‌مه‌د پێنجوێنی: ساڵح موسلیم نه‌ راده‌ستی تورکیا ده‌کرێت نه‌ سوریا

ئه‌و هاووڵاتی سوریایه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپیشی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

كه‌سایه‌تی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌ده‌ رایده‌گه‌ێنێ، ساڵح موسلیم هاوڵاتی سوریایه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سوری‌و ئه‌وروپیشی هه‌یه‌، نه‌ راده‌ستی توركیا ده‌كرێت نه‌ سوریا، ته‌نها مۆڵه‌تێكیان داوه‌تێ‌ تا چیك به‌جێبهێڵێت.

محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی كه‌سایه‌تی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌ده‌ رایگه‌یاند: به‌پێی نوێترین زانیاری ئێمه‌ شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا‌و ده‌زگای میت، پۆلیسی چیك ساڵح موسلیمی بانگ كردووه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه‌.

 هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئێستا ساڵح موسلیم له‌ناو ئه‌و هۆتێله‌ی كه‌ له‌پراگه‌ ماوه‌ته‌وه‌‌و چیك داوای لێكردوه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌ی پێشتر لێی هاتووه‌ یان به‌ویستی خۆی له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ وڵاته‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.

پێنجوێنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ساڵح موسلیم خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه‌، هاوڵاتییه‌كی توركی نییه‌ تا توركیا بتوانێت به‌و ئاسانییه‌ ده‌ستگیری بكات.

گوتیشی:  ساڵح موسلیم خه‌ڵكی كۆبانێ‌ یه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان، بۆیه‌ توركیا به‌هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت ده‌ستگیری بكات، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و ئێستا له‌ئه‌وروپایه‌‌و پاشان هاوڵاتی سوریایه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی سوری‌و ئه‌وروپیشی هه‌یه‌، نه‌ك توركیا، به‌هه‌رحاڵ ساڵح موسلیم نه‌ راده‌ستی توركیا ده‌كرێت نه‌ سوریا، ته‌نها مۆڵه‌تێكیان داوه‌تێ‌ تا چیك به‌جێبهێڵێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.