Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:46

وەزیری پەروەردە: هەوڵی جدیمان داوە دۆخی مامۆستایان چاره‌سه‌ر بکرێت

وەزیری پەروەردە: چاکسازییەکانی حکوومەت بەردەوامە
کوردستان TV
100%

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیشە بە وەکالەت، لە میانی کردنەوەی کەنیسەیەک لە شارۆچکەی عەنکاوە، سەبارەت بە داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" هەوڵی جدیمان داوە بۆ ئه‌وه‌ى دۆخی مامۆستایانی سلێمانی و هەموو مامۆستایانی کوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێمە لەگەڵ مافەکانیان داین، هیوامان هەیە ئەو دۆخە چارەسەر دەکرێت، پێموایە لە سلێمانی پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە و لەم یەک دوو ڕۆژەشدا پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش دەکرێت“.

ئاماژەشی بەوە کرد کە چاکسازییەکانی حکوومەت بەردەوامە و هەفتەی ڕابردووش پەرلەمان بڕیاری لەبارەی ژمارەیەک چاکسازی داوە کە حکوومەت پێشنیازی کردبوو. گوتیشی: ”دوای گرتنی کەرکووک زیاتر ئەو گرفتانە دروست بوون، چونکە داهاتەکان کەمیان کردەوە“.
 
لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە، پشتیوان سادق ئاشکرای کرد: ”لەگەڵ بەغدا خەریکین بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتن هەبێت. بە گشتی داتابەیس لە هەرێمی کوردستان بە ڕێکی ڕۆشتووە، لەوانەیە هەندێک کەموکوڕی هەبێ، بەڵام بەو جۆرە نییە کە بانگەشە دەکرێ، گوایە ناوی وەهمی هەبێت، زۆرتر کات کوشتن هەیە و نیەتی جددی نابینرێ“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ماوەی سێ مانگە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرقاڵی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانن. گوتیشی: ”لەوانەیە تا هەڵبژاردنەکان ئەگەر مووچەیەک بدەن یان نا، دەیگەیەننە مانگی 5، دوای ئەوەش حکوومەتی نوێی عێراق دێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.