Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:47

لە هەولێر بارەگایەک و کەنسیەیەکى مه‌سیحییه‌کان کرانەوە

پێکەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەیی لە کوردستاندا گه‌شه‌ى سه‌ندووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەکشەممە 25/2/2018، لە شاری هەولێر بارەگای تائیفەیەکی مەسیحی و کەنسیەیەک کرانەوە.

دوای کردنەوەی بارەگاکەو کەنیسەکە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە وەکالەت، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو کەنیسەیە نیشانەی بەردەوامیی پێکەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەییە لە کوردستاندا.

لە کوردستان، بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەزاران ساڵە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر، بەشداری دەکەن.

بەهۆی ئەو ئارامی و بەیەکەوەژیانە ئاشتییانەیە، دەیان هەزار هاووڵاتیی مەسیحی عێراق لە ترسی شەڕ و ململانێ تائیفییەکان، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.