Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

له‌ کۆنفرانسێکدا له‌ ھیندستان  ڕۆڵی قاره‌مانی کچانی کورد خرایه‌روو

شاندێکی ھەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفرانسێك له‌ ھیندستان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

شاندێکی ھەرێمی كوردستان لە شاری بەنگلۆری وڵاتی ھیندستان بەشداری كۆنفرانسی "ژیان گەشتێكی ڕووحانیە"دا کرد.

له‌م باره‌وه‌ توانا ته‌قیه‌ددین، سەرۆكی ئۆفیسی كوردستانی ھاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ بەھا مرۆییەكان ، كه‌ سەرۆكایەتی شاندەكەی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات، باسی لە گرنگی و ڕۆڵی كوردستانیانی كرد لەو جۆرە كۆنفرانسانەدا و له‌م سه‌ره‌دانه‌شدا چەندین دیدارو چاوپێكەوتنیان ئەنجامداوه‌ لەگەڵ شاندی ووڵاتانی بەشدار و داوای ھاوكاریی و پشتیوانی لێكردن بۆ گەلی كوردستان و كچانی ڕزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش.

ھەر لەكۆنفرانسەكەدا ژیان میرانی، سەرۆكی ڕێكخراوی خێرخوازی ڕوناھی وتارێكی پێشكەش كرد ، لەژێر ناوی (ژیان یاریە یان شەڕ) كە تیایدا باسی لە ڕۆڵی قاره‌مانانی كچانی كوردی لە سەركەوتنەكانیان و بەرەو پێشچوونەكانیان لە كایە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابورییەكاندا کرد.

لە ڕۆژی دووەمی كۆنفراسەكەدا كچانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش باسیان لە چۆنییەتی كارەسات و ھەڵسوكەوتی تیرۆرستانی داعش کرد لەگەڵیاندا.

كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژی خایاندو زیاتر لە (2،600) كەس لە (153) وڵاتی جیھانەوە بەشداریان تێدا كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.