Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:54

یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بریارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێدەکەین

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
#12
100%


یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیەندراوێک لەبارەی ئاگربەست لە سووریا بڵاو دەکاتەوە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری دابوو.

فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد پابەندبوونی خۆی بۆ جێبەجێكردنی بریارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربڕی بەمەبەستی راگرتنی شەڕ لەسوریا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە مافی خۆیان بەكاردەهێنن لەچوارچێوەی بەرگری كردنی لەخۆیان.

هەروەك بەڵێنیشیاندا كار ئاسانی بكەن بۆ پاراستن و رێگە خۆشكردن بۆ وەفدەكانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە مرۆییەكان بەمەبەستی سەردانیكردنی ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی شەرڤاناندایە لە عەفرین.

رۆژی شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 2401 دەركرت كە داوای ڕاگرتنی پرۆسە سەربازیەكان دەكات لە تەواوی خاكی سوریا بۆ ماوەی یەك مانگ .

لەبەرامبەردا یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد خۆشحاڵی خۆیان بۆ بریارەكە دەربڕی و ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ جێبەجێكردنی بریارەكە، تەنها لەیەك حاڵەتدا گەر سوپای تورك وهێزە هاوپەیمانەكانی هێرش بكەن ئەمانیش بەمەبەستی بەرگری كردن لەخۆیان وەڵامیان دەدەنەوە.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە (نزیکەی هەشت ساڵە)، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.