Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:37

شه‌ش مادده‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ په‌سه‌ند کران

ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ و %25 مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه‌
شه‌ش مادده‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ په‌سه‌ند كران
کوردستان TV
100%

پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی، مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی گرنگی چاكسازییه‌ كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ شه‌ش لێژنه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه‌، گۆڕانكاری له‌ یاساكانی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ش به‌ نایاسایی خانه‌نشین كران، مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.

له‌ یاساكه‌دا هاتووه‌، كه‌ ده‌بێ خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه‌ باڵاكان و پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن و ساڵانی خزمه‌ت رێكبخرێته‌وه‌.

یاساكه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێ كه‌ مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین یان هه‌ر ئیمتیازێك له‌ بودجه‌ی گشتی وه‌رده‌گرن.

له‌ بواری خانه‌نشینیدا، كه‌ به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی كراوه‌ به‌ پله‌كانی وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و هه‌ر پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ چوونه‌ته‌ پاڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان پێش به‌رواری 5ی 3ی 1991  و وه‌ك رێزلێنانێك مووچه‌ی خانه‌نشینیان به‌ پله‌ی تایبه‌ت پێدراوه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ش مادده‌ی له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان . 

 ئه‌و شه‌ش مادده‌یه‌ی كه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندكراون،
له‌ مادده‌ی سێیه‌مدا هاتووه‌، خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

- %25 مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی

- %2.5 بۆ هه‌ر ساڵێك خزمه‌ت

- ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌

هه‌ر خانه‌نشینێك ته‌مه‌نی نه‌گاته‌ 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمه‌تی نه‌بێت، مووچه‌كه‌ی نابێت له‌ 60% زیاتر بێت. 

مادده‌ی چواره‌م بریتی بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خانه‌نشینه‌كان بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی دارایی.

مادده‌ی پێنجه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌پله‌ی ناشایسته‌ به‌رزتر له‌پله‌ی خۆیان خانه‌نشینكراون.

له‌وپرۆژه‌یاساكه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر مامۆستابوون و به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشین كراون، ئه‌وانه‌ یان ده‌گه‌ڕێنرینه‌وه‌ بۆ پۆسته‌كانی پێشویان، یاخود ئه‌گه‌ر خانه‌نشینیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد ئه‌وابه‌پێی مامۆستایه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت نه‌ك به‌پێی ئه‌و جیاوازیه‌ی كه‌ تیایه‌تی.

ماده‌ی شه‌شه‌می پرۆژه‌ یاساكه‌ بریتیبوو له‌ ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.