Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:23

حکوومەتى هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 263 ئێزدى له‌ ده‌ستی داعش رزگار کردووه

داعش بە دڕەندەترین شێوە کچ و ژنانى کوردى ئێزدى ئەشکەنجە داوە و ئایین و زمانى گۆڕیون
کوردستان TV
#7
100%

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2014 وه تاوهكو ئێستا 3 ههزار و 263 ژن و كچی لە ژێر دهستی داعش رزگار کردوون،بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگەیاند: داعش بە دڕەندەترین شێوە کچ و ژنانى کوردى ئێزدى ئەشکەنجە داوە و ئایین و زمانى گۆڕیون.

ههروهها بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى گوتى: بە هەوڵ و ماندوو بوونەکانى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، کە ئەو نووسینگەیە لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە دامەزرێندراوە تا ئێستا 3 ههزار و 263 کوردى ئێزدى کە زۆرینەیان کچ و ژنن لە ژێردهستی داعش رزگار کراون، هەموو ئەوانەى رزگار کراون بە دڕەندەترین شێوە لەلایەن داعشەوە ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

قاییدی ئاماژەى بەوەشدا کە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبووەتەوە بۆ ئەوەى حکوومەتى عێراق کارئاسانى بکات بۆ رزگار کردنى ئەو کچ و ژنانەى داعش رفاندوونى، بەڵام بەداخەوە جگە لە بەڵێن هیچ کردارێکمان نەبینى.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.