Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:56

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی: به‌غدا چه‌که‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

به‌غدا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كاربهێنرێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق بریاریداوه‌ چه‌كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: چه‌ند زانیارییه‌كانمان ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق بریاریداوه‌ چه‌كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه‌.

له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌غدا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ دروست ده‌كات.

له‌16ـی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌ توانیان چه‌ند تانكێك و هامه‌رو باجه‌ری ئه‌مریكی كه‌ به‌ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوو تێكبشكێنن.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.