Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:50

ڤیدیۆی کاتی هێرشه‌ خۆکوژییه‌کی سه‌ر عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ که‌رکوک بڵاوکرایه‌وه‌

تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك زانیاری دروستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه‌ و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خۆكوژ كاتژمێر 6:30 خوله‌كی سه‌ر له‌ به‌یانی هێرشی كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ساحه‌ ته‌یرانی نزیك باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوكـ، گرته‌ی كرده‌وه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك زانیاری دروستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه‌ و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی عێراق هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ داعش به‌ نیازه‌ له‌ رێگای چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی جارێكی دیكه‌ كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری بكاته‌وه‌.

به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌م رۆژانه‌ی دوایی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا داعش سه‌دا 40ی خواروو رۆژئاوای كه‌ركوكی كۆنتڕۆڵكردووه‌.


ئاماده‌كردنی: رزگار
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.