Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:03

حکومه‌تى عێراق: پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان زیاد نه‌کراوه‌

حكوومه‌تى فیدڕاڵ هیچ ده‌ستكارییه‌كى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساكه‌ نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند" بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2018 پێش دوو هه‌فته‌ بۆ په‌رله‌مان نێردراوه‌، ئه‌وان ته‌نها لایه‌نن كه‌ ئێستا ده‌توانن ده‌ستكارى پرۆژه‌ یاساكه‌ بكه‌ن، به‌ زیادكردن یان كه‌مكردن و لابردنى بڕگه‌كانى".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ حكوومه‌تى فیدڕاڵ هیچ ده‌ستكارییه‌كى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاساكه‌ نه‌كردووه‌ و پاره‌ و پشكى هه‌رێمى كوردستانیشی زیاد نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ میدیاكان لێدوانى په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بڕی تریلیۆنێك دینار (نزیكه‌ى 840 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی) بۆ پشكى هه‌رێمى كوردستان، زیاد كردووه‌.

له‌ پرۆژه‌یاسای نوێی بودجى عێراق، عه‌بادى پشكى هه‌رێمى كوردستانى له‌ 17%ه‌وه‌ بۆ 12.67 كه‌م كردووه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، تائێستا په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ڕێگرییان له‌تێه‌ڕاندنى یاساكه‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.