Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:55

بارسه‌لۆنا و ریال مه‌درید به‌یه‌که‌وه‌ یاریان ئه‌نجامدا

یاریه‌كه‌ به‌قازانجی ریال مه‌درید به‌كۆتاهات
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو سێ خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا له‌یاری كلاسیكۆ هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆنا و ریال مه‌درید به‌یه‌كه‌وه‌ یاریان ئه‌نجامدا.

 یانه‌ی شاهانه‌ توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكاتوو به‌ئه‌نجامی سه‌دو یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر حه‌فتاو چوار خاڵ بباته‌وه‌، یانه‌ی شاهانه‌ هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه‌ باڵا ده‌ستی خۆی سه‌پاندو رێگربوو له‌وه‌ی بارسه‌لۆنا بتوانێت سوود له‌یاریگا و هانده‌رانی وه‌ربگرێت.

 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌قازانجی ریال مه‌درید به‌كۆتاهاتوو و كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه‌ بووه‌ سی و حه‌وت خاڵ و له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت، هه‌رچی بارسه‌لۆنه‌یه‌ ئه‌وا ئه‌وا به‌ سی خاڵ له‌چواره‌ده‌هه‌مین خانه‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.