Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:08

عێراق به‌توندی وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه‌

لەژێر هەژمون یان كۆنترۆڵی هیچ وڵاتێكی بیانیدا نییە
کوردستان TV
100%


له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی كه‌ پێشتر به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاندبوو، ئێران كۆنترۆڵی عێراقی كردووه‌ و به‌بڕیاری كۆماری ئیسلامی سه‌ددام له‌سێداره‌ دراوه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی دایه‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌، هیچ وڵاتێك بۆی نییه‌ كۆنترۆڵ و هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر عێراق رابگه‌یه‌نێت.

ئەمرۆ پێنج شەممە لەوەڵامی بەرپرسێكی ئێران كە رایگەیاند بوو وڵاتەكەی خەریكە شەش وڵاتی ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكات كە عیراق یەكێكە لەو وڵاتانە وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردەوە، عیراق لەژێر هەژمون یان كۆنترۆڵی هیچ وڵاتێكی بیانیدا نییە.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: عیراق هاوكاری سەرجەم وڵاتانی جیهان بەرز دەنرخێنێت لە شەڕی دژ بە تێرۆریستانی داعش كەیەكێك لەو وڵاتانە ئێرانە، بەڵام لەهەمەمان كاتدا رێگە بەهیچ وڵاتێك نادات دەست بخاتە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەیەوە.

وتیشی عیراق لەناوچەكەدا پابەندە بە سیاسەتی بەشداری نەكردن لەمیحوریەك دژ بە میحوریەكی دیكە.

تەئكیدیشی كردەوە عیراق لەژێر هەژمونی هیچ وڵاتێكدا نییە و پەیوەندی سیاسی و ئابووری هاوبەش مان هەیە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرامبەر.

لە لێدوانێكیدا رەحیم بور ئەزغدی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆرشی رۆشنبیری ئێران رایگەیاند بوو نزیكەی پێنج بۆ شەش وڵاتی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكا دەربازیان بوەو هاتونەتە نێو سەربازگەی ئێرانەوە.

روونیشیكردبووە ئەو وڵاتانەش بریتین لە عیراق ، سوریا ، یەمەن، لوبنان ، فەڵەستین و ئەفغانستان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.