Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:47

ئەمریکا لە ناوچە سوننە نشینەکانى عێراق چاودێرى هەڵبژاردنەکان دەکات

بڕیارە 12-5-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت
کوردستان TV
100%


ئەمریکا رەزامەندى دەربڕێوە هێزى سەربازى و چەندین شارەزا و چاودێرانی خۆى بۆ سەرپەرشتى کردنى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق رەوانەى ناوچە سوننە نشینەکان و ناوچە جێناکۆکەکان بکات.

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا، موزاحم ئەحمەد حوێت رایگەیاند: ئەمریکا رەزامەندى دەربڕێوە هێزى سەربازى و چەندین شارەزا و چاودێرانی خۆى بۆ سەرپەرشتى کردنى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق رەوانەى ناوچە سوننە نشینەکان و ناوچە جێناکۆکەکان بکات.

موزاحم ئەحمەد حوێت لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمە وەکو 28 هۆزى عەرەبى سوننە لە پارێزگاى نەینەوا داوامان لە ئەمریکا کردووە کە چاودێری و سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق بکات لە ناوچە سوننە نشینەکان و ناوچە کێشە لەسەرەکان، لەبەرئەوەى دانیشتووانى تەواوى ئەو ناوچانە لە پێکهاتەى سوننەن و گرووپە چەکدارەکانى شیعە وەک حەشدى شەعبى و عەسائیبى ئەهلى حەق تێیدا دەسەڵاتدارن، بۆیە ئەگەر چاودێرى نێودەوڵەتى نەبێت، پڕۆسەى هەڵبژاردن لە پڕۆسەیەکى دیموکراسى دەبێتە پڕۆسەیەکى دیکتاتۆرى و رێگە نادرێت هاووڵاتییان بە ئازادى دەنگ خۆیان بدەن".

موزاحم حوێت گوتیشى: "ئێمە داوامان لە ئەمریکا کردووە کار بکات بۆ دەرکردنى حەشدى شەعبى و ئەو گرووپانەى سەربە حەشدى شەعبین لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بۆ ئەوەی هیچ پێکدادان و شەڕێکى تاییفى و مەزهەبى لە سنوورەکە روونەدات، داواشمان کردووە لە شوێنى حەشدى شەعبى هێزەکانى پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە جێناکۆکەکان، چونکە زۆرینەى دانیشتووانى ناوچە جێناکۆکەکان کوردى سوننەن و لە ئەگەرى مانەوەى حەشدى شەعبى و بەردەوام دەستوەردان لەکاروبارى هاووڵاتییان رەنگە دواجار شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدى شەعبى و هاووڵاتییانى ناوچەکە بێتە ئاراوە".

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکانى نەینەوا، موزاحم ئەحمەد حوێت ئاشکراى دەکات کە ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە هێز رەوانەى ناوچە سوننە نشینەکان و ناوچە جێناکۆکەکان بکات، سەبارەت بە گەڕانەوەى پێشمەرگەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان سەرگەرمى دیراسەکردنن و بەڵێنیان بە ئێمە داوە کە ئەو داواکارییەش جێبەجێ بکەن. هێزەکانى ئەمریکا لە پارێزگاى نەینەوا، ئەنبار، دیالە، سەڵاحەددین و کەرکووک و تەواوى ناوچە جێناکۆکەکانى بڵاوەیان پێدەکرێت.

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 12-5-2018 بەڕێوەبچێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.